پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی سەلیمی قامیشی تووشی کۆرۆنا بوو
داوایەک لە هاووڵاتیان دەکرێت
K24 - سلێمانی:
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی سەلیمی قامیشی لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە و داوا دەکرێت هەر هاووڵاتییەك بەرکەوتەی هەبووە لەگەڵی سەردانی تاقیگەکانی پشکنینی کۆرۆنا بکات.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی رایگهیاند، پێشبینی دهكرێت ئهو پێشنوێژه بهركهوتهی لهگهڵ خهڵكی زۆر بووبێت، بهو پێیهی بهردهوام له مزگهوت بووه و خهڵكیش بۆ نوێژ و تاعهت روویان له مزگهوتهكه كردووه.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئازاد حەمە عەلی ساڵح، لە دایكبووی ساڵی 1968 و باوكی سێ منداڵ، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و پێشتریش لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاندبوو، نازانێت لە کوێ تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش، هۆشداریی دەدات، ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت.