راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

وەزارەتی تەندروستی: 61 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 61 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

 

ڕاگەیاندراوی ژمارە (100)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین:

تاوەکو ئەوڕۆ (12422) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1058) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (181) لە هەولێر، (63) لە سلێمانی، (814) لە دهۆك. وە (11364) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (125) هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین:

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (3559) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1419) هەولێر، (1478) سلێمانی، (601) دهۆك، (4) گەرمیان،(48) ڕاپەڕین. 

  1. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (61) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
  • پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ:

(2) پیاو تەمەنیان (75)، (27) ساڵ، (2) ئافرەت تەمەنیان (75)، (32) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەکیان بەرکەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەکە دانیشتووی گەرەکی کوێستان و ناحیەی عەنکاوەن، دوو ئافرەتەکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

  • پارێزگای سلێمانی (57) پۆزەتیڤ:

شاری سلێمانی (48) پۆزەتیڤ:

(23) پیاو و (23) ئافرەت و (2) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەکان تووشبوو. (8) لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (40) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەك تووشبوو  دانیشتووی شاری کەرکوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ : (2) ئافرەت تەمەن (36)، (26) ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە، دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (7) پۆزەتیڤ :

(2) پیاو تەمەنیان )43(، (37) ساڵ و (3) ئافرەت تەمەنیان (70)، (47)، )32 ( ساڵ، (2) منداڵ (11)، (4) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەکی چۆمان لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (82926) پشکنین بووە)

  1. ئاماری گشتی:

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (910) تووشبوو، لەنێویاندا (16) مردن هەیە و (441) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (453) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

    وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

       4 حوزەیران