حەسەن مەجید: هه‌ندێك لایه‌ن ناڕازین له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ سه‌ر زێدی خۆیان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دەڵێت: ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌رژمێری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووكن و چۆن عه‌ره‌بێكی ره‌سه‌نی شارەکە مافی به‌شداریكردنی له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه، كورد و توركمانیش به هه‌مان شێوه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه.
حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن ناڕازین له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ سه‌ر زێدی خۆیان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا، كه‌چی ئه‌وه‌یان پێ ره‌وا بوو كه له ساڵانی هه‌شتاكان و دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ریش به هه‌زاران خێزانی كورد له ناوچه‌كانیان شاربه‌ده‌ر كران.
حه‌سه‌ن مه‌جید گوتیشی: ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌رژمیری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووكن و چۆن عه‌ره‌بێكی ره‌سه‌نی كه‌ركووك مافی به‌شداریكردنی له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه، كورد و توركمانیش به هه‌مان شێوه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا توانیمان ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره بكه‌ین.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.