فڕۆکەوانیی ئیمارات بۆ سێ مانگی دیکەش مووچەی کارمەندانی کەمدەکاتەوە
بەڕێژەی 25% بۆ 50%
K24 - هەولێر
یەکێتیی فڕۆکەوانیی ئیمارات، ئەمڕۆ بڕیاریدا بۆ سێ مانگی دیکەش بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندانی، بەهۆی ئەو رەوشە ئابوورییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە.
لە بەیاننامەیەکدا هێڵە نیشتمانییەکەی ئیمارات رایگەیاند پەتای کۆرۆنا ئاڵنگارییەکی بێ پێشینەی رووبەڕووی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کردووە لە هەموو جیهان، "بۆیە ناچاربووین بۆ ماوەی شەش مانگ، مووچەی کارمەندانمان کەمبکەینەوە".
فڕۆکەوانیی ئیمارات دەڵێ هۆکاری کەمکردنەوەی مووچەی مانگانەی کارمەندانی بۆ ئەوەیە؛ بتوانێت پارێزگاری لە هەموو کارمەندەکانی بکات بۆ ماوەی سێ مانگی دیکەش.
هێڵی فڕۆکەوانی ئیمارات پێشتر لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە دەستی بە کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندانی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، مووچەی فڕۆکەوانی یاریدەدەر و گرووپی پێشوازی بەڕێژەی 25% کەمکراوەتەوە، بەڕێوەبەران و ئەوانەی پلەیان لەسەرووترە، بەڕێژەی 50% مووچەیان کەمکراوەتەوە.
بەگشتی کەرتی فڕۆکەوانی زەرەرمەندترین کەرتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەزەندە دەکرێت ئەمساڵ 314 ملیار دۆلار زەرەر بکەن، ئەوەش جگە لە 550 ملیار دۆلار کە رەنگە وەکو قەرز بکەوێتە سەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، بەپێی یەکێیی نێودەوڵەتیی گواستنەوە (ئیاتا).