ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی: "کەمینەکان"ـی عێراق ترسیان لە سەرژمێری هەیە

ئاژانسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رژمێریی دانیشتووانی عێراق ده‌بێته هۆی هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموون و كاریگه‌ریی سیاسی و سوودی ئابووری بۆ "كه‌مینه‌كان".
ئاژانسی "ئه‌سۆشێتدت پرێس"ـی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، "كه‌مینه‌كان"ـی عێراق ترسیان له سه‌رژمێری هه‌یه كه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموون و كاریگه‌ریی سیاسی‌یان و سوودی ئابووری له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا نه‌بێت.
ئه‌سۆشێتدت پرێس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ترسه‌ی "كه‌مینه‌كان" له كاتێكدایه كه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفییه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌سۆشێتدت پرێس ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی له كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا و دیاله وردبینییه‌كی زۆر و چڕی تێدا كراوه.
چوارشەممە، 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی سەر بە ماددەی 140 دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوی پێنجشەممە، 21-11-2024، بەردەوام دەبێت.