بە تەمەنترین ئافرەتی عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا

بە تەمەنترین ئافرەتای عێراق، کە تەمەنەکەی 137 ساڵە و خەڵکی ناحیەی سنوونیی سەر بە قەزای شنگالە، لە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوواندا تۆمار کرا.
ڕەوشێ قاسم، ئافرەتێکی ئێزدییە و لە ساڵی 1887 لە دایکبووە، ناوبراو خەڵکی کۆمەڵگەی دووگرێی سەر بە ناحیەی سنوونێی قەزای شنگالە.
ئەو ئافرەتە تەمەنی 137 ساڵە و ڕەوشی تەندروستیی زۆر باشە، وەک بە تەمەنترین ئافرەت لە پرۆسەی سەرژمێری عێراق تۆمار کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی سەر بە ماددەی 140 دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوی پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.