دارا ڕەشید: تۆماری خێزانی لە هەرێمی کوردستان لە سەرووی ڕێژەی 99%ـه

وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، تۆماری خێزانی له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته سه‌رووی ڕێژه‌ی 99%.
هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: تۆماری خێزانی له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ڕێژه‌ی 99.98% كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یییه.
دارا ڕه‌شید هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووان تاوه‌كوو كاتژمێر 12ـی ئه‌م شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، تۆماری خێزانی له هه‌ولێر 99.99% و له سلێمانی 100% و له دهۆك 99.5.95% بووه.
سه‌باره‌ت به تۆماری بینایه‌كان گوتی: تۆماركردنیان 99.92% ته‌واو بووه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش هه‌ولێر 99.90%، سلێمانی 99.99% و دهۆك 99.87%ـه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پرۆسه‌كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌و ته‌واو ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات.