پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس تێڕوانینە جیاوازەکان کۆ دەکاتەوە

پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەزانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک تێڕوانینە جیاوازەکان کۆ دەکاتەوە، سەکۆی تایبەتی کوردستان24 لەوێیەو، تێڕوانینی توێژەرانی سیاسی و سەربازی سەبارەت بە رووداوەکان ناوچەکەو ئاسایشی جیهان ئاشکرا دەکات. 

هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، سەکۆی کوردستان24 لە میانی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس، تێڕوانینی توێژەرانی سیاسی و سەربازی سەبارەت بە ڕووداوەکان ناوچەکەو ئاسایشی جیهان ئاشکرا دەکات.

 د.دەیڤید پاتێل- توێژەر لە سەنتەری بێلفەر بۆ دەستپێشخەری  دەڵێت:کەشی کۆڕبەندەکە ناوازەیەو تێڕوانینی جیاوازی جیهانیی لە خۆگرتووە، ئاماژە بەوەش دەکات، ترەمپ خوازیاری هەڵکشانی گرژییەکان لەناوچەکەو جیهان نییە، مەبەستییەتی ئەمەریکا لە خاڵی یەکەمی جیهان بمێنێتەوە. 

د.ولیەم مۆریس -سکرتێری گشتی دامەزراوەی ئێکس سێنچرییش گوتی: هەڵبژاردنەوەی ترەمپ رووداوێکی جیهانییە، لەبارەی کۆڕبەندی مێپسیش ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەم کۆڕبەندە لە هەلومەرجی رووداوە کاریگەرەکان بەڕێوەدەچێت. 

گوتی:  عێراق سیاسەتێکی هەڵە پەیوەست بە رووداوەکانی ناوچەکە بەڕێوەدەبات، ئەگەر ئێران وەڵامی هێرشەکان نەداتەوە، عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێکان، تیشکی خستە سەر ئەوەی، ڕەنگە سیاسەتی نوێی ئەمەریکا میلیشیاکان بوەستێنێت. 

هەر لەو سەکۆیەی کوردستان24، دەیڤید دی رۆش، پسپۆڕی سەربازی ئەمەریکی لەبارەی مێپسەوە گوتی: کەسانی کاریگەر لە "مێپس" بەشدارن ، گفتوگۆی جیاواز لە سەر ڕووداوەکان دەکرێت، گوتیشی: ئەمەریکا لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە،     گرنگە دەرەنجامی کۆڕبەندەکە راوێژێکی جیاواز بە عێراق و ئێران و تورکیا بدات. 

د.دەیڤید پاتێل، توێژەر لە سەنتەری بێلفەر بۆ دەستپێشخەری گوتی: کەشی کۆڕبەندەکە ناوازەیە بۆ ئاڵوگۆڕی تێڕوانین و دەستپێشخەرییەکان بەو پێیەی جگە لە بەرپرسانی باڵا، توێژەرانی زۆرێک لە وڵاتانی کاریگەر لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارن ، لەسەر ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەڵێت: ئەستەمە بتوانین هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغی نوێی سیاسەتی ئەمەریکا بکەین، چونکە بڕیارەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا چاوەڕوان نەکراون، بەڵام ترەمپ خوازیاری شەڕ نییەو ناشیەوێت بارگرژییەکان لەناوچەکە بەرەو هەڵکشان بچن، بەڵکو مەبەستییەتی ئەمەریکا لە خاڵی یەکەمی جیهان بمێنێتەوە.

هاوکات، د.ولیەم مۆریس، سکرتێری گشتی دامەزراوەی ئێکس سێنچری گوتی: هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا رووداوێکی جیهانییە، هەروەها هەڵوەستەکردن لەسەر بارگرژییەکانی ناوچەکە گرنگە، بۆیە ئەم کۆڕبەندە لە هەلومەرجی ڕووداوە کاریگەرەکان بەڕێوەدەچێت. 

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە، حکوومەتی عێراق سیاسەتێکی هەڵە لەبارەی گرووپە چەکدارەکان ئیدارە دەدات، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەگەر ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل نەداتەوە، عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێکان، دەبێت ئەوەش بڵێین ڕەنگە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بەرپرسیاریەتی جوڵەی میلیشیاکان بخاتە ئەستۆی ئێران، کە چاوەڕواندەکرێت ئەم سیاسەتە میلیشیاکان بوەستێنێت. 

لەلایەکی دیکەوە، دەیڤید دی رۆش، پسپۆڕی سەربازی ئەمەریکی گوتی: سەرکردەو دیپلۆماتکار و کەسانی کاریگەر لەزۆربەی ناوچەکانی جیهان لە مێپس بەشدارن، گفتوگۆی جیاوازو سەرنجڕاکێش سەبارەت بە رووداوەکان دەکەن.

ئەمەریکا لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە لەم کۆڕبەندەش تێڕوانینی جیاواز بەدی دەکرێت، هەربۆیە گرنگە راوێژێکی گونجاو لە دەرەنجامی ئەم کۆڕبەندە وەک زەمینەسازییەک بە عێراق و تورکیا و ئێران بدرێت.