نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌وه
سعوودیه و رووسیا گه‌یشتنه رێكه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه، نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 42 دۆلار.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی ئۆپیك گواستییه‌وه، هه‌ریه‌ك له سعوودیه و رووسیا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێكه‌وتوون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كانیش، دوای ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان سعوودیه و رووسیا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت كه پێشتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری، گه‌یشتبووه خوار 20 دۆلار، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان به سه‌رووی 42 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك به سه‌رپه‌رشتی رووسیا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌روه‌ها بۆ فشار خستنه‌سه‌ر وڵاتانی وه‌ك عێراق نێجیریا بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
پێشبینیش ده‌كرێت زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك ئاماده‌یی خۆیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رۆژانه ده‌رببڕن، به‌مه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وام بێت.
H.B