باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له عێراق: هه‌رێمی كوردستان به ئاشتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌كات

باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت ببێته به‌شێك له شه‌ڕی ناوچه‌كه، هەروەها هه‌رێمی كوردستان به ئاشتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی22ـی تشرینی دووەمی 2024، جۆن وێڵكس، باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر گەورەی ئەنجام داوە، لەوەی شێوازێکی ئاشتیخوازانەی گرتووەتەبەر لە مامەڵەکردن لەگەڵ دراوسێکانی.
باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له عێراق، دەڵێت: هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە.