ئیخڵاس دلێمی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچە خەرج دەکرێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
شەممە، 23-11-2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە، 17-11-2024، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات."