عەبادی: کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مێپس زۆر گرنگە
شەممە، 23-11-2024، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لەمیانی بەشداریی لە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک، لە گوتارێکدا باسی لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، بارودۆخی ناوچەکە، شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنانی و چەندان پرسی دیکەی کرد.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق باسی لەوە کرد "بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لەم کاتە هەستیارەدا کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی زۆر سەختدا تێ دەپەڕێت، گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە."
عەبادی ئاماژەی بەوەش دا "زۆرینەی بەشداربووانی کۆڕبەندی مێپس، کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمین و بە شێوەیەکی ئازادنە بیروڕاکانیان لەبارەی هەموو پرسەکان دەخەنە ڕوو، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە."