له هه‌ولێر 29 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ره‌نجامی نوێی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 29 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 29 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، 5 پیاو و 9 ئافرەت و 3 کچێکی گەنج، 12 منداڵ، 2 نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ھەموویاندانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
5 حوزەیران 2020
H.B