سەرۆک وەزیران لە مێپس: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا زۆر باشن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، ئەوەی خستە ڕوو "پەیوەندییە ئابووریی و سیاسیەکانمان لەگەڵ رووسیا زۆر باشن و چەندان کۆمپانیای ڕووسی لە بواری نەوت و گازدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن."