نرخی نەوت ھەڵكشا
ئۆپێك كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی هەفتەیدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، کە هۆکارەکەی گەشبینییەکانە بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دیکەی رێکخراوەکە، هەروەها بڵاوبوونەوەی داتاکانی رێژەی بێکاری ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی لە 5.78% بۆ 42.30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووە، و گرێبەستەکانی نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی لە 5.72% بۆ 39.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
هاوکات وەزارەتی کاری ئەمەریکاش بڵاویکردووەتەوە، رێژەی بێکار لە 14.7%ـی مانگی نیسان بۆ لە 13.3% لە مانگی ئایار دابەزیوە.