له به‌رانبه‌ر شكاندنی ئامێره‌كانیان، بانكه‌كانی جیهان و ئاڕتی ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر

ژماره‌یه‌ك ئامێری پارهڕاكێشانی ئه‌لیكترۆنی (ATM) له دهۆك شكێندراون؛ هاوكات تیمه‌كانی هه‌ردوو بانكی جیهان و (ئاڕتی) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه و بهكارخستنهوهیانن.
شه‌ممه، 23ـی تشرینی دووه‌می 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێبسایتی كوردستان24ـی گوت: چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری دهۆك هێرش كراوه‌ته سه‌ر كابینه‌یه‌كی ئامێری پارهڕاكێشانی ئه‌لیكترۆنی (ATM) كه پێنج ئامێری تێدا بووه و هه‌ر پێنج ئامێره‌كه شكێندراون.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئامێره‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌ی جیا جیا زیانیان پێ گه‌یشتووه به‌تایبه‌تی كه شاشه‌كانیان شكاوه. ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌ردوو بانكی جیهان و (ئاڕتی) كه زیان به ئامێره‌كانیان كه‌وتووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دووباره چاككردنه‌وه و بهكارخستنهوهیانن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌ردوو بانكه‌كه له به‌رانبه‌ر شكاندنی ئامێره‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكاری یاساییان گرتووه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته بكه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا زیانگه‌یاندنه به موڵكی گشتی و پێویست ده‌كات یاسا بڕیاری خۆی له باره‌وه بدات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) به‌رده‌وامه و تا ئێسته ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له هه‌رێمی كورستان گه‌یشتووه‌ته 300 ئامێر، له هه‌ولێر 188، سلێمانی 33 و دهۆك 79.