میکێلی کامێرۆتا: پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان نایابن

میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر
میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر

کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر، ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان نایابن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، میکێلی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: جگە لە بواری سەربازی، لە زۆر بواری دیکەدا هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیادا هەیە.

کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر، دەڵێت: پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان نایابن، بەهەمان شێوە، پەیوەندییەکانی نێوان تەواوی عێراق نایابن.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، زۆر شت هەن بەهێزی ئەم پەیوەندییەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا بسەلمێنن. بەر لە هەموویان، سوپای ئیتاڵیا وەک دەزانن بەشێکە لە هێزی هاوپەیمانان بۆ شەڕکردن لە دژی داعش، زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کار دەکەین.

هاوکات گوتی: ئیتاڵیا بەشێکە لە گرووپی فرەنەتەوەیی ڕاوێژکاری بۆ چاکسازیی لە ڕیزەکانی پێشمەرگە. تەنانەت سەرۆک بارزانیش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاماژەی بە بەوەدا ئەنجامدانی ئەم چاکسازییانە بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە خاڵێکی زۆر گرنگە لە داهاتوودا بۆ کارنامەی حکوومەتی هەرێم.

 
Fly Erbil Advertisment