تابلۆی "ئیمپراتۆریی ڕووناکییەکان" بە 121 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تابلۆی "ئیمپراتۆریی ڕووناکییەکان"ـی هونەمەندی بەلجیکی ڕینێ ماگریت، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، کە لە لایەن کۆمپانیای کریستیز،  لە نیویۆرک ڕێک خرابوو، بە بڕی 121ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ بەرهەمێکی دیکەی ئەم هونەرمەندە تۆمار کرد.

دوای 10 خولەک لە دەست پێ کردنی زیادکردنەکە لە سەنتەری ڕۆکفێلەر، تابلۆکە بە 121ملیۆن و 160هەزار دۆلار بەهەموو ڕسوماتێکەوە فرۆشرا، کە بڕە پارەیەکی پێوانەییە بۆ بەرهەمێکی هونەریی مێژووی، هەروەها تابلۆکە یەکێکە لە گرانترین تابلۆکانی مێژوو.

ئەم تابلۆیە بەشێکە لە زنجیرە تابلۆکانی ماگریت (1898-1967) کە هەمان ناویان هەیە و هێمای جوڵەی ڕووناکی و سێبەرن کە ئەو هونەرمەندە  زۆر حەزی لە نیگارکێشانیان بووە.