ئەلینا رۆمانۆوسکی: لەگەڵ عێراق ڕێککەوتووین ساڵی داهاتوو کۆتایی بە بوونی سەربازیی بێنین
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوون ساڵی داهاتوو کۆتایی بە بوونی سەربازیی بێنن.
دووشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوون ساڵی داهاتوو کۆتایی بە بوونی سەربازیی بێنن، گوتیشی: بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی ناوچەکە لەگەڵ عێراق، ئەمەریکا هەڵوێستی گرنگ دەگرێتە بەر.
باڵیۆزی ئەمەریکا دەڵێت: گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان زەمینەی قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەڕەخسێت، دەشڵێت: ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق دوای شکستی داعش هێشتا بەردەوامە. لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمەریکاش لە عێراق، ئەلینا رۆمانۆوسکی گوتی: لەگەڵ عێراق ڕێککەوتووین ساڵی داهاتوو کۆتایی بە بوونی سەربازیی بێنین.
لەبارەی کاری بانکەکانی عێراقیش، ئەلینا رۆمانۆوسکی ئاماژەی بەوە کرد کە باوەڕیان بە بانکەکانی عێراق و پێشکەوتنیان هەیەم گوتیشی:ڕێککەوتنی ستراتیژی هەمەلایەنە، تەنیا ڕێککەوتنێکی ئەمنی نییە.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆمانۆوسکی ستایشی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لەهەرێمی کوردستان کرد ، هاوکات داوای پێکهێنانی خێرای حکومەتێکی کرد لە هەرێمی کوردستان کە خزمەتگوزاریی پێشکەشی هاووڵاتییان بکات و یاسای گرنگ دەربکات.