گه‌نجێكی كۆریای باشوور بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سه‌رباز، خۆی قه‌ڵه‌و ده‌كات
گه‌نجێكی كۆریای باشوور بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌كات، له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌كییه‌وه كه پسپۆڕی بواری خۆراكه، خۆی قه‌ڵه‌و ده‌كات و پاشان بیرۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت و سزا ده‌درێت.
دووشه‌ممه، 25ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕۆژنامه‌ی "كۆریا هیراڵد"، بڵاوی كرده‌وه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، به مه‌به‌ست كێشی خۆی زیاد كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "كۆریا هیراڵد"، ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه كۆرییه له سه‌ره‌تادا له تشرینی یه‌كه‌می 2017ـدا دوای پشكنینی سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتوو، كێشه‌ی كێش و نه‌خۆشی نییه، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه به مه‌به‌ست و له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌كییه‌وه كه پسپۆڕی بواری خۆراكه هه‌وڵی زیادكردنی كێشی داوه تا كێشی گه‌یشتووه‌ته 102.3 كیلۆگرام، كاتێكیش كێشی زیادی كردووه، له ڕیزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی وه‌رنه‌گیراوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، دادگه‌ی دۆنگبۆی ڕۆژهه‌ڵات له سیۆلی پایه‌ته‌خت، له ته‌ممووزی 2023ـدا بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه به مه‌به‌ست كێشی خۆی زیاد كردووه، بۆیه بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیندانی بكرێت، هاوكات سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ر هاوڕێكهیشیدا سه‌پاند.