وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوتی لە مانگی 10 ڕاگەیاند

یەکێ لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
یەکێ لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی 10 زیاتر لە 103 ملیۆن و 145 هەزار برمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە.

سێشەممە، 26-11-2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، مانگی 10 'تشرینی یەکەم'، بڕی 103 ملیۆن و 145 هەزار و 225 بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـەوە هەناردە کراوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 102 ملیۆن و 302 هەزار و 862 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن، 318 هەزار و 7 بەرمیل بووە و کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە، 524 هەزار و 356 بەرمیل بووە."