کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، کە پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-11-2024، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، کەشی سبەینێ هەینی، 29-11-2024،  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی  10 پلەى سیلیزى

دهۆک  9 پلەى سیلیزى

کەرکوک  12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران 3 پلەى سیلیزى

سۆران 8  پلەى سیلیزى

گەرمیان 13 پلەى سیلیزى