لە ژنێف باس لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکرێت
کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی پێکهاتەکان بەڕێوەدەچێت و پانێلێکی تایبەت بە کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان بەڕێوەدەچێت.
پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، لە ژنێفی پایتەختی سویسرا، حەڤدەیەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی پێکهاتەکان دەستی پێکرد، بۆ دوو ڕۆژ و تا 29ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، کاتژمێر پێنجی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پانێلێکدا تیشک دەخرێتە سەر کارو هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئامانجی کۆڕبەندەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرس و کێشەی پێکهاتەکان، کۆڕبەندەکە تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکان بۆ پاراستنی مافەکانیان و جێبەجێکردنی جاڕنامەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەەکان لەسەر مافی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان.