مەسرور بارزانی: بەریتانیا هاوبەشێکی گرنگی کوردستانە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: بەریتانیا هاوبەشێکی گرنگی کوردستانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.
دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو)، نووسیویەتی: بەریتانیا هاوبەشێکی گرنگی کوردستانە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، جەختمان لە بەرپرسیاریەتیی هاوبەشی هەردوولا کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو.
بەریتانیا هاوبەشێکی گرنگی کوردستانە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 28, 2024
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا جەختمان لە بەرپرسیاریەتیی هاوبەشی هەردوولا کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو.