گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەست پێ دەکاتەوە
وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی لوبنان هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێتەوە بە گەشتەکانی نێوان عێراق و لوبنان.
ڕەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە؛ هەفتەی داهاتوو گەشتی ئاسمانی نێوانی عێراق و لوبنان دەست پێ دەكەنەوە.
وەزیری گواستنەوە دەڵێت: هەفتانە حەوت گەشت لەنێوان بەغدا و بەیرووت ئەنجام دەدرێن.
ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، چەند ڕۆژێكە دۆخی لوبنانی بەرەو ئاسیبوونەوە بردووە، بەڵام تا ئێستا هێرشەكان لە نێوان هەردوولا بەتەواوی نەوەستاون.