مێركل: سەركەوتنی ئۆكرانیا بەسەر ڕووسیا ئاسان نییە

مێركل: پوتن یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە

ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركل، هێرش دەكاتە سەر ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا و ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی پوتن دەرهەق بە ئۆكرانیا كردی، بە ئاشكرا پێشێل كردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
هەروەها مێركل دەڵێت، پێویستە بەردەوام بیر لەوە بكەینەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بە شێوەیەكی ئاشتی چارە بكرێت.
دەشڵێت: "دەبێت هەمیشە لەو شەڕەدا پاڵپشتی ئۆكرانیا بین".
ڕوونیشی كردەوە، سەركەوتنی سەربازی ئۆكرانیا بەسەر ڕووسیا كارێكی ئاسان نییە، هەروەها ڕێگەدان بەسەركەوتنی ڕووسیا لەم شەڕەدا لە بەرژەوەندی ئیمەدا نییە.
لە شوباتی 2022، ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، دەیان هەزار ئۆکرانی کوژران و ئاوارەبوون، هەروەها بەشێكی زۆریان بە زۆرەملێ گواسترانەوە بۆ خاکی ڕووسیا، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکی ئۆکرانیاش لەلایەن ڕووسیاوە داگیر کراوە.