هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد
هەسەدە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و دوو شارۆچکەی ئەو پارێزگایەی کۆنترۆڵ کرد.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 30-11-2024، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و کۆنترۆڵیان کرد.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، هەسەدە دوو شارۆچکەی لە شاری حەلەب بە ناوەکانی (نوبل و زەهرا) کۆنترۆڵ کردووە کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەنشینن.
ئەمە لە کاتێکدایە، زۆرینەی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنترۆڵ کراوە.