کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە، 1-12-2024، ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، سبەی دووشەممە، 2-12-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 17پلەى سیلیزى
سلێمانی 17 پلەى سیلیزى
دهۆک 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 5 پلەى سیلیزى
سۆران 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان 20 پلەى سیلیزى