پێگەی ستراتیجیی حەلەب و ململانێی هێزە جیاوازەکان

دیمەنێکی شاری حەلەب (وێنە: AA)
دیمەنێکی شاری حەلەب (وێنە: AA)

حەلەب یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی جیهان و وەکوو ناوەندێکی بازرگانی گرنگ دادەنرێت؛ بەوپێیە دەریای ناوەڕاست بە ڕۆژهەڵاتەوە دەبەستێتەوە.

 بەدرێژایی مێژوو، حەلەب لەژێر کاریگەریی شارستانییەتە جیاوازەکاندا بووە، لەوانە هیتی، ڕۆم، بیزەنتی و عوسمانییەکان و ئەورووپییەکان، ئێستاش بۆ ‌هێز و میلیشیا سوورییەکان و بریکاری وڵاتە هەرێمییەکانیش، جێگەی سەرنج و بایەخە، ئەوەش بۆ هەڵکەوتەی جوگرافیی شارەکە و ستراتیجیی لە سووریا و ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

حەلەب و گرنگییەکەی:

• دووەم گەورەترین شاری سووریایە.

• پایتەختی بازرگانی وڵاتەکەیە.

• زیاتر لە دوو ملیۆن ئاکنجیی هەیە.

• هەڵکەوتەی جوگرافی.

• هاوسنووری تورکیایە.

 • باکوور و باشووری سووریا بەیەک دەگەیەنێت.

• خاڵی گەیاندنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە.

وێڕای گرنگیی جۆگرافی و مێژووییش، حەلەب بە نەریتە دەوڵەمەندەکانی لە بواری مۆسیقا و هونەر و چێشتخانەدا ناسراوە. شارەکە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە لە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینیی جیاواز پێک هاتووە، لەوانە: عەرەب، کورد و مەسیحی.

ململانێی بەردەوام لە سووریا کاریگەری زۆری لەسەر دیمۆگرافیا و جۆگرافیای دانیشتووانی حەلەب دروست کردووە، بووەتە هۆی وێرانکاریی زۆر سەرەڕای  بەریەککەوتنە جیاجیاکان، کە ئێستا زیاتر زەق بوونەتەوە و پێشهاتەکانی ئەم دواییەش و جاوتێبڕینی لایەنە جیاوازەکان، دیسان چارەنووسی ئەو پێکهاتە جوگرافی شارستانییە دەخاتە ژێر ئەگەر و پرسیاری نادیار و بێ وەڵام.