سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت ئامادەی ئاهەنگی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی دەبن
بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، بەڕێوە دەچێت.
کاتژمێر 5:00ی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر ئاهەنگی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی کارنامەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 10یەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی، وتارێک پێشکەش دەکات.
زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، لە ساڵی 2014 دامەزراوە و تاوەکوو ئێستا شەش خولی دەرچووانی بڕوانامەیان وەرگرتووە و زیاتر لە 700 دەرچووی لە بەشە جیاوازەکاندا هەیە، کە بەشێک لە دەرچووەکان لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان درێژە بەخوێندنی باڵا دەدەن، کە ڕۆژی یەکشەممە 2ـی حوزەیرانی 2024، زانکۆکە ئاهەنگی خولی شەشەمی دەرچووانی زانکۆی بەڕێوەبرد.
زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک لە چوار کۆلێژ و 10 بەشی زانستی جیاواز پێکدێت، لەوانەش؛ بازرگانی کار، زانستی کۆمپیوتەر، دیزاینی ناوخۆ، سیاسەتی گشتی، میدیا و پەیوەندییەکان، پەرستاری و ئەندازیاری. ئەم زانکۆیە، لە لایەن هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕوانامەکەی متمانە پێکراوە و یەکێکە لە زانکۆ ئاستبەرز و ناسراوەکانی عێراق و ناوچەکە.