ڤیان دەخیل: دەبێت دادپەروەر بین لەگەڵ ئەوانەی بەڕاستی شایەنی لێخۆشبوونن
ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دەبێت دادپەروەر بین لەگەڵ ئەوانەی بەڕاستی شایەنی لێخۆشبوونن.
یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکی( ئێکس) دا نووسیوویەتی: چارەسەری نموونەیی بۆ یاسای لێبووردنی گشتی و تایبەت، لەژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی لە ناوچەکەدا هەیە، هەروەها بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق، دەنگدان لەسەر یاسای لێبووردن جگەلە بڕگەی تیرۆر بەڕێوەدەچێت.
ڤیان دەخیل دەڵێت: پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتمەند کە پێکهاتبێت لە دادوەرانی تایبەتمەند بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەوانەی بە تاوانی تیرۆر سزادراون، بە دیاریکراویش ئەوانەی کە لێبووردنەکەی دەبێتە مەترسیی لەسەر ئاسایشی وڵات گرنگە، بۆ ئەوەی لێبووردنەکە نەیانگرێتەوە، بۆ ئەوەی دادپەروەر بین لەگەڵ ئەوانەی کە بەڕاستی شایەنی لێخۆشبوونن، دادپەروەریش بین لەگەڵ قوربانییەکان.