لەندەن سەرۆکی سووریا تۆمەتبار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، حکوومەتی سووریا بەوە تۆمار دەکات، کەش بۆ دروستبوونی گرژییەکان دروست دەکات.

یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، حکوومەتی بەریتانیا حکوومەتی بەشار ئەسەدی تۆمەتبار کرد بەوەی "کەش بۆ  دروستکردنی گرژیی و ئاڵۆزیی" لە سوریا دروست دەکات، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد "ژیانی خەڵکی مەدەنی بپارێزن" پاش هێرشی تەحریر شام و لایەنە هاوپەیمانەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ڕژێمی ئەسەد هەلومەرجی بۆ گرژییەکانی ئێستا ڕەخساندووە، لە ڕێگەی بەردەوامی ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و پشتبەستنی بە ڕوسیا و ئێران."

شه‌ممه‌، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نوسره‌" و ئه‌وانی دیكه‌، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"، توانیویانه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن.

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، شاری مه‌عه‌ڕه‌تو نوعمانیان كۆنترۆڵ كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا به‌ره‌و شاری خان شه‌یخوون پاشه‌كشه‌یان كردووه‌.