ئۆكسفۆرد له به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا نزیك ده‌بێته‌وه
پێشڤه‌چوونێكی گه‌وره له ڤاكسینه‌كه‌دا كراوه
K24- هه‌ولێر:
تیمی زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا، كه ئێستا له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانیان له پێشبڕكێدان، توانیویانه پیشكهوتنێكی گه‌وره له تهنۆڵكهكانی دژ به‌و په‌تایه‌دا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "سكای نیوز"، ئێستا زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد هه‌نگاوه‌كانیان خێراتر كردووه له تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر پێكوته‌ی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی به‌ش به‌شدا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر ته‌مه‌نێك گونجاوترین جۆر دیاری بكرێت، تاوه‌كو كه‌مترین زیانی لابه‌لای له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێت و بتوانرێت سوودی بۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌سانی به‌ساڵاچوو و ئه‌وانه‌ی كه سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه و تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه سه‌ركه‌وتوو بوون.
به‌گویره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌لیگرافی به‌رتانی، باسكال ساریۆت، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گه‌وره كۆمپانیای "ئه‌سترا زینیكا"ی تایبه‌ت به ده‌رمان، كه هاوكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تیمی زانایانی ئۆكسفۆرد ده‌كات، ئاشكرای كردووه: "ئه‌و دژه ته‌نانه پێكهاتوون دوو تێكه‌ڵه‌ی جیاوازی دژیه‌ك له یه‌ك ئاوێته‌دا و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌كرێت دژه ته‌نه‌كان كارامه و ئاكتیڤ بێت بۆ هه‌ندێك ته‌مه‌ن، به‌ڵام وه‌ك سۆریۆت دووپاتی ده‌كاته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا هێشتا له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌وانه.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گه‌وره كۆمپانیای "ئه‌سترا زینیكا"ی تایبه‌ت به ده‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تێچووی دروستكردنی دژه ته‌نه‌كان زۆر له تێچووی درووستكردنی پێكوته‌كان زیاتره.
بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پێكوته‌یه، كۆمپانیای "ئه‌سترا زینیكا" گرێبه‌ستێكی بۆ درووستكردنی ملیۆنان پێكوته‌ی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی واژۆ كردووه.
پێشتریش تیمی زانایانی ئۆكسفۆرد دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌وان دڵنیان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به په‌تاكه، تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڤاكسینه له به‌ریتانیا و به‌رازیل به‌رده‌وامن.
به‌گوێره‌ی سۆریۆت، پیشبینی ده‌كرێت سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌ون.
وێڕای گومانی به‌شێك له زانایان له به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌رێكی كارا له كاتێكی نزیكدا بۆ ئه‌و په‌تایه، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ریتانی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو 30 ملیۆن دانه له پێكوته‌ی دژ به كۆڤید 19 له وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌ست ده‌بێت.
H.B