عێراق و ئیمارات پاڵپشتیی خۆیان بۆ سووریا دووپات کردەوە
عێراق و ئیمارات هەڵوێستی خۆیان لە پاڵپشتیی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر دووپات کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە تەلەفۆن پەیوەندیی لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئێستای سووریا کرد."
فوئاد حوسێن ئاماژەی بە "کاردانەوەی نەرێنی ئەم پێشهاتانە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە کرد." هەروەها جەختیشی لە "گرنگیی هاوکاریی ناوچەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان کرد."
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەردوولا، هەڵوێستی خۆیان لە پاڵپشتیکردنی سووریا لە بەرامبەر توندڕەوی و تیرۆردا دووپات کردووەتەوە.
هەروەها لە پەیوەندییەکەدا بن زاید "هیوای بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق خواستووە."