پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاسان ده‌كات
داوا ده‌كرێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێن
K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی باس لە گرنگی پڕكردنەوەی پۆستی وەزیری نەوتی حكومەتی عێراق دەكەن و دەڵێن: پڕكردنەوەی ئەو وەزارەتە كاریگەری گرنگی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەبێت.
ڕێبین سەلام، چاودێری سیاسی جه‌خت ده‌كاته‌وه: پێویسته بەغدا كێشەكانی لەگەڵ ھەولێر سفر بكاتەوە و ھەرچی زووە بەرەو چارەسەری گرفتەكان ھەنگاو بنێت.
هاوكات گۆڤەند شێروانی، پسپۆڕی بواری نەوتیش دەڵێت: ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه سەرجەم ئەو وەزارەتانەی پەیوەندییان بە ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە پڕكراونەتەوە، لەوانە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت، چونكە لەرێی وەزیرانی خاوەن دەسەڵاتەوە دەتوانرێت، كێشەكانی نێوان ھەولێر بەغدا چارەسەر بكرێت.
رۆژی 6 ی ئەم مانگە، ھەریەك لە وەزیرەكانی دەرەوە، نەوت، داد، كشتوكاڵ، بازرگانی، كۆچ و كۆچبەران، رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا، بەمەش كابینە وزارییەكەی مستەفا كازمی ھیچ بیانووێكی لەبەردەم نەما بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشە ئاڵۆزەكانی عێراق و چارەسەكردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان ھەولێر و بەغدا.
H.B