ئێران هۆشداری له بهرزبوونهوهی قوربانیانی كۆرۆنا له 8 پارێزگا دهدات
دووانیان پارێزگای رۆژههڵاتی كوردستانن
K24- ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئێران ھۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 8 پارێزگا دەدات، کە سنە و كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان دوو لەو پارێزگایانەن.
كیانوش جەھانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، 8 پارێزگای ئێران لەوانە، سنە، كرماشان، سیستان، بەلوچستان، خوزستان، ئازەربایجانی رۆژھەڵات و خۆراسان لە سەرەوەی ھێڵی سووری مەترسییەكانی كۆرۆنان. داواش لە ھاووڵاتیانی ئێران دەكات، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە جیددی وەربگرن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا 8 ھەزار و 351 كەس لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و رێژەی تووشبووانیش گەیشتۆتە زیاتر لە 173 ھەزار كەس.
H.B