دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاساکانی باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی دەستیپێکرد.

دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی و ئامادەبوونی 193 ئەندام پەرلەمان، بۆ دەنگدان لەسەر هەردوو پرۆژەیاسای باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان کۆبووەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە، 01-12-2024، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆرینەی ڕەهای یاسایی ئەندامان دواخرا، ئەمڕۆ دووشەممە، 02-12-2024، کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک دەدرێت کە بریتین لە، پرۆژەی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ـیساڵی 1959، هەروەها پرۆژەیاسای گەڕاندەوەی ئەو موڵکانەی لەلاین ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعسی هەڵوەشاوەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ خاوەنەکانیان. یاسای سێیەمیش کە بڕیارە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات، هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016یە.