قاسم ئەعرەجی: عێراق هەموو هەوڵێک دەدات ناوچەکە ئارام بێتەوە

قاسم ئەعرەجی
قاسم ئەعرەجی

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام بێتەوە.

سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نێستمانی عێراق لە پێگەی( ئێکس) بڵاوی کردەوە، عێراق وەک حکوومەت و گەل، بەهێزەوە پشتیوانی  لەهەر هەوڵێک دەکات کە وڵاتانی هاوڕێ و دۆست دەیدەن بۆ ئەوەی بە ئارامییەکی سەرتاسەریی بگەین لە ناوچەکە.

ئەعرەجی ڕایگەیاند: ئاشتی و ئارامی لە فەڵەستین و لوبنان و سووریا و یەمەن، پێویستییەکی گرنگە و دەبێت هەماهەنگی و هاوبەشی بکەن بۆ دیالۆگ و گفتگۆ، لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و بەرەوپێشبردنی وڵاتەکانمان.

سێشه‌ممه‌، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: ده‌بێت ڕژێمی سووریا به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه‌ بگرێت.