هێزەکانی ئەمەریکا سنووری عێراق و سووریایان بۆمباران کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا دوێنێ شەو، چەند شوێنێکی سەر بە کوتلە چەکدارە شیعەکان لە ئەلبوکمال لە نزیک سنووری سووریا و عێراق لە ناوچەکانی ئەلجەلا، ئەلغبرا، ئەلسیال، حەسرات و پشتێنەی سەوز لە ناوچەی ئەلبوکمال بۆمباران کرد.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشەکان پێگەی لایەنگرەکانی ئێرانی کردۆتە ئامانج و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی مرۆیی ڕاپۆرت نەکراوە.
دەشڵێت: بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، بۆ سەر پێگەی لیوای 104 سووری 6 سەرباز لە سنوور لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزور مردن.
ڕاشیگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هەڵمەتێکی چڕیان بۆسەر حەوت گوند لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەست پێ کرد، هاوکات لەگەڵ هەوڵی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج بۆ کۆنترۆڵکردنیان درا.