پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆریای باشوور داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک دەکەن
لە کۆریای باشوور پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێشنیارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵات.
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە کۆریای باشوور بڵاویان کردەوە بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دوێنێ شەوەوە، پێشنیارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن بەمەبەستی دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکە، یون سوک یۆل.
بەپێی هەواڵێکی یۆنهاپ، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان بە هەڵمەتی دژ بە یون کردووە، کە دوێنێ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو باری نائاسایی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.
چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پێشنیارەکە بدرێت.
پارتی دیموکرات (DP) کە یەکێکە لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن، داوای لە یون کردبوو دەست لە کار بکێشێتەوە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە ڕاوێژکارانی باڵای یون نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە.