کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-12-2024ـی پەرلەمانی عێراق بە میوانداریی سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار دەستی پێ کرد. 

بە گوێرەی کارنامەی بڵاوکراوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بە میوانداری سوودانی دەست پێ دەکات و لە بڕگەی دووەم ماددەی 36ـی پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەخرێتە دەنگدان.

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی ماددەی پێنجەمی یاسای پاسەپۆرت ژمارەی 32ـی ساڵی 2015.

هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، لە بڕگەی چوارەم کە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی پرۆژە یاسای ژمارەی 13ی ساڵی 2023ـی تایبەت بە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2024 – 2025 دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشکەش کراوە.

دوا بڕگەی کۆبوونەوەکەش، خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێنجەمین هەمواری پرۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی بە ژمارە 14ـی ساڵی 1974 کە لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان ئامادە کراوە.