مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئیمارات جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی دەوڵەتی ئیمارات لە عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دهربڕی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا."
باڵیۆزی ئیمارات، سڵاو و ڕێزى سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زایدى بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.