بوڵتەنی عەرەبی تیشک دەخاتە سەر پرسەکانی خزمەتگوزاری و ئاسایش و پەروەردە لە کوردستان و عێراق

بوڵتەنی عەرەبی
بوڵتەنی عەرەبی

دامەزراوەی کوردستان 24 بەردەوامە لە پەخشکردنی بوڵتەنی عەرەبی لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی میدیاییەوە و ژمارەیەکی زیاتری بینەرانی ئەو پلاتفۆرمانە لەخۆی کۆ دەکاتەوە، بوڵتەنەکە لەلایەن پێشکەشکاران ئەحمەد عەبدولڕەزاق و مەروا ئەلسەوادی پێشکەش دەکرێت و باس لە دیارترین کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

گرنگترین بڕگەکانی سەرەتای بوڵتەنی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5 ی کانوونی یەکەمی 2024، باس لەداواکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها پڕۆژەی ڕووناکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ گەڕەکی نوێی هەولێر فراوان بووە، لەوانە بەختیاری، لەگەڵ ئەوەش باس له مەشق و ڕاهێنانی بەرگریی شارستانی ئیدارەی سۆران دەکات لەسەر بەکارهێنانی باڵۆنی هەوایی له ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاریدا.

بوڵتەنەکە ئاماژە بە هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەدیجیتاڵ کردنی بەڵگەی دادوەری، هاوکات تیشک دەخاتە سەر ڕاگرتنی هاوکاریی مرۆیی لەلایەن ڕێکخراوەکان بۆ کەمپی دهۆک، سەرباریی قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەناردنی لەلایەن بەغداوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بوڵتەنەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو کێشانە لە قوتابخانەکانی بەسرە هەیە و سێ دەوام و چوار دەوامی تێدا دەکرێت بەهۆی نەبوونی باڵەخانە.