چوار ملیۆن کرێکاری عێراق لە خانەنشینی بێبەش دەبن
دەست بە تۆمارکردنی ئەو کەسانە دەکەن
K24 - ھەولێر
عادل ئەلرکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، نزیکەی چوار ملیۆن کرێکار لە کەرتی تایبەت کاردەکەن، کە سوودمەند نین لە خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی.
ئەلرکابی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نزیکەی چوار ملیۆن کرێکاری ناوخۆیی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و سوودمەند نین لە یاساکانی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی، هیچ بڕە پارەیەکیش ناگێڕدرێتەوە بۆ خانەنشین بوونیان، بە یاسا جێگەی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی جێگەی کراوەتەوە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بڕینەوە بڕە پارەکان بە سندووقی بیمەی کۆمەڵایەتی دەسپێردرێن، کە دەبێتە دڵنیاییەک بۆ ئەو کرێکارانەی زیاتر لە 15 ساڵە کار دەکەن.
راشیگەیاند، وەزارەتەکەیان لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە تۆمارکردنی ئەو کەسانە دەکەن، کە لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن و یاساکانی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە.