لە بەدلیس 23 ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و 31 کەس بریندار بوون

دیمەنی ڕووداوە هاتوچۆوەکە
دیمەنی ڕووداوە هاتوچۆوەکە

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی بەدلیسی باکووری کوردستان ڕووی دا. لە ڕووداوەکەدا 23 ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و 31 کەس بریندار بوون.

شەممە، 07-12-2024، بە هۆی تەمێکی چڕ و سەهۆڵبەندان، زنجیرە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی نێوان بەدلیس- تاتوان لە باکووری کوردستان، ڕوویان دا.

لە ڕووداوەکەدا ٢٣ ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و بە پێی زانیارییە بەراییەکان 31 کەس بریندار بوون.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندەرمە، پۆلیس، ئافاد و فریاکەوتن گەیشتنە ناوچەکە.

بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانەی تاتوان گوازرانەوە و ئۆتۆمبێلەکانیش لەسەر ڕێگەکە لابران و ڕێگەی هاتۆچۆ کرایەوە.