نرخی نه‌وت دابه‌زی
نه‌وتی برێنت له 1.7% و نه‌وتی تێكساسیش له 2.2% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه له 2%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و دوایین گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی برێنت به 40 دۆلار و 48 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی پاترۆڵی ئه‌مه‌ریكی، بڕی نه‌وتی كۆگاكراو 8 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه و ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه‌می نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی دوا گرێبه‌سته‌كانیش، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 70 سه‌نت نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، كه ده‌كاته 1.7%، به‌مه‌ش هه‌ر به‌رمیلێك به 40.48 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی سوكی تێكساس 84 سه‌نتی له‌ده‌ستدا، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی 2.2% و هه‌ر به‌رمیلێك به 38.10 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له مانگی نیسانی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له جیهان به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌می كرد، به‌مه‌ش له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جار نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ كه‌متر له 16 دۆلار دابه‌زی.
ئێستاش وێڕای به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان له سه‌رانسه‌ری جیهان، وڵاتان رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی وزه بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت و له چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه گه‌یشته سه‌رووی 42 دۆلار.
پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌كانی داهاتوودا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بێته‌وه.
H.B