نامەیەکی مۆزارت بە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

نامەیەکی وڵفگانگ ئامادێوس مۆزارت، ئاوازدانەری نەمسایی لە ساڵی 1783، لە زیادکردنێکی ئۆنلاین بە پێشکەشکارێکی ئەورووپی بە بڕی 464 هەزار و 200 دۆلار فرۆشرا.

مەزادخانەی ئۆتۆگراف ئۆکشنز ئەورووپا، کە بنکەکەی لە شاری مەلاگا لە باشووری ئیسپانیایە ڕایگەیاند، نرخی فرۆشتنی نامەکە نرخی سەرەتایی 120 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوە کردووە، نامەکە سەرنجی زۆری پێشکەشکارانی ئەمەریکا و ئاسیای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

باسی لەوەش کرد، نامەی ئەو ئاوازدانەرە نەمساییە، بۆ بڵاوکەرەوەی فەرەنسی ژان جۆرج سیبەر، لە دایکبووی ئەڵمانی، بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە، نامەکە ون بووە. دواتر لە ئەرشیفێکی خێزانەکەدا دۆزرایەوە.

هەندێک لە توێژەران پێیان وایە ئەو نامەیە یەکەم ئاماژەی چوارینەی بەناوبانگەکانی مۆزارت "هایدن" لەخۆدەگرێت.

هەروەها نامەیەکی هەشت لاپەڕەیی لەلایەن ئەندامی بیتڵ جۆن لێنۆنەوە، بۆ هاوڕێ مۆسیقاژەنەکەی ئێریک کلاپتۆن، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971، کە تێیدا پێشنیاری پێکهێنانی "تیپی سوپەر"ی نوێی کردووە، بۆ فرۆشتن دانرا. بەڵام نامەکە کڕیاری نەبوو.