ئەو میلیشیا شیعییانەی لە سووریا شەڕ دەکەن، سەر بە کێن و ژمارەیان چەندە؟
ژمارەی گرووپ و میلیشیاکانی ئێران لە سووریا و ئەوانەی نزیکن لە ئێران نزیکەی 65 هەزار چەکدار دەبن کە بە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا دابەش بوونە. هاوکات، 18 هەزار چەکداری وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئاسیایی لە چوارچێوەی چەند گرووپێکدا کۆبوونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی 11 هەزار چەکداری دیکەش ئەندامی میلیشیا شیعییەکان کە بە ڕەگەز سووری و ئەندامن لە چەند گرووپێکی ناوخۆیی.
ژمارەی سەرجەمیان 21 گرووپ و میلیشیای شیعەن، کە ئەمانەن:
- لیوای فاتمییون : ژمارەی چەکدارەکانیان کە بە ڕەگەز ئەفغانین سێ هەزار و لە ناوچەی باشووری دیمەشق بڵاو کراونەتەوە.
- لیوای زەینەبییون: ژمارەی چەکدارەکانیان کە بە ڕەگەز پاکستانین نزیکەی هەزار چەکدارە و لە نزیک دیمەشق بڵاوە کراونەتەوە.
- حزبوڵڵای لوبنانی: ژمارەکەیان نەزانراوە ئەمەش بەهۆی گۆڕانی پێگەکانیان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە.
- لیوای ئەبو فەزڵی عەباس : لە چەکدارانی بە ڕەگەز عێراقی پێک دێن کە ژمارەی چەکدارەکانیان دیار نییە بەهۆی لێکترازانی بەردەوام.
- کەتائیبی حزبوڵلای عێراقی: ژمارەی چەکدارەکانیان نزیکەی حەوت هەزار کەسە لەگەڵ حزبوڵلای سووریا چالاکییەکانیان دەکەن.
- عەسائیبی ئەهلولحەق: گرووپێکی سەربازین و لە ناوچەی دیمەشق و بەر لەکشانەوەشیان لە دێرەزوو لە ئەلبوکەمال بڵاو کرابوونەوە.
- فەیلەقی وەعد سادق: گرووپێکی عێراقین و ژمارەی چەکدارەکانیان نزیکەی دوو هەزار چەکدارە، لقێکیان لە نزیک دیمەشقە .
- سەرایای تەڵائیعی خوراسانی: ژمارەی چەکدارەکانیان نزیکەی پێنج هەزار کەسە و لە ناوچەکانی نزیک لە سووریا و عێراق بڵاو کراونەتەوە.
- هێزەکانی محەمەد باقر سەدر :پێکهاتەیەکی سەربازییە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریایە .
- لیوای ئیمام حوسێن: گرووپێکی سەربازین و پێشتر لە ناوچەکانی نزیک لە حەلەب و ئێستاش لە نزیک دیمەشق بڵاو کراونەتەوە.
- لیوای زولفەقار : پێکهاتەیەکی عێراقین و لە ناوچەکانی دوروبەری دیمەشق بڵاو کراونەتەوە.
- لیوای سەعدەت یەمەنی: پێکهاتەیەکی چەکداری 750 کەسییە و لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دیمەشق بڵاو کراونەتەوە.
- لیوای قودسی فەڵەستینی: پێکهاتەیەکی سێ هەزار چەکدارییە و پێشتر لە حەلەب و دێرەزوور و دەرعا و ئێستاش لە دیمەشق بڵاو کراونەتەوە.
- گرووپە چەکدارەکانی غالیبوون: لە نزیک ناوجە کەناراوییەکان بڵاو کراونەتەوە.
- کەتیبەی زەهرا: ژمارەیان 350 چەکدارە.
- کەتیبەی شەهیدی میحراب : ژمارەیان 500 چەکدارە.
- کەتیبەی عەباس : ژمارەیان 200 چەکدارە .
- کەتیبەی فەوعە: پێکهاتەیەکی چەکداری 800 کەسییە .
- گرووپی ئیمام رەزا : پێکهاتەیەکی چەکداری عەلەوین و ژمارەیان دوو هەزار چەکدارە .
- لیوا باقر :گرووپێکن پێکهاتەی چەکداریان لە دانیشتووانی حەلەبە و ژمارەیان 2،200 چەکدارە.
- هێزەکانی دەرعی قەلەموون: پێکهاتەیەکی چەکدارین ئەو سەربازانەی کە لە ڕیزەکانی سوپا دەکشێنەوە لەخۆیان دەگرن.