سووپای سووریا دەروازەی قائیمی بۆ سووپای عێراق بەجێهێشت

چەکدارانی بەرەی تەحریر شام
چەکدارانی بەرەی تەحریر شام

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند: سووپای سووریا دەروازەی قائیمی بۆ سووپای بەجێ هێشتووە و خۆی پاشەکشەی تێدا کردووە.

شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، سووپای سووریا، دەروازەی قائیمی دایە بۆ سووپای عێراقی بەجێ هێشت و لە دەروازەکە کشایەوە، ڕوانگەکە ئاشکرای کردووە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سووپا لەسەر دەروازەی دیمەشق ڕێککەوتن و بۆ ئەوەی بەبێ شەڕ ئەو دەروازەیان بۆ بەجێ بێڵن.

ڕوانگەی سووری ڕایدەگەیەنێت: چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ئابڵوقەی شارۆچکەکانی زاکیە و خان یونس و خان شەیح و سەعسەعیان لە دەورووبەری دیمەشق داوە، ئاشکراشی دەکات کە سووپای سووریا لە دورووبەری حمس کشانەوە.

ڕوانگەکە ڕایدەگەینێت: چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ناوچەکانی کەناکر و دێر ماکری کۆنتڕۆڵکردووە دوای کشانەوەی سووپا لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق.

هاوکات سەرچاوە عێراقییەکان ڕایگەیاندووە،  سووپای سووریا ئەرکی ئاسایشی دەروازەی قائمیان ڕادەستی سووپای عێراق کرد و سووپای سووریا ئەو دەروازەیەی بەجێ هێشت.

هەر لەبارەی پێشهاتە خێراکانی سووریا، سەرۆک وەزیرانی قەتەر ئاماژەی بەوە کرد کە، نیگەرانن لەوەی شەڕەکە ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆیی و مەترسی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا ئەگەر ڕێککەوتنێکی سیاسی نەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی قەتەر گوتی: خواستێکی ڕژد نییە لەلایەن ئەسەدەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گەلەکەی خۆی، ڕوانگەی سووریش ئاماژەی بەوە کرد کە، سووپای سووریا نایەوێت لەگەڵ گەلی سووریا بجەنگێت.

هاوکات، محەمەد جۆلانی، فەرماندەی بەرەی تەحری شام لە پەیامێکدا بۆ چەکدارانی گرووپەکەی گوتی: دیمەشق چاوەڕێتانە.