ته‌ندروستی جیهانی: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێم ببوه مۆدیلێك بۆ جیهان
ستایشی رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری خۆپاراستن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ببوه مۆدێلێك نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ جیهان.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتی: له كۆتایی ره‌مه‌زان و سه‌ره‌تای جه‌ژن، شتێك له عێراق روویدا، كه قبوڵكراو نییه، هه‌موو رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ شكێنران. رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی شكێنران. نه‌ده‌بوو قه‌ره‌باڵغی و كۆبوونه‌وه بكرێت، ده‌بوایه خه‌ڵك دوور بكه‌وێته‌وه له یه‌كتر و خۆیان بپارێزن. هه‌بوونی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له دهۆك و شوێنه‌كانی دیكه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو، كه هه‌فته‌ی رابردوو بینیمان و هه‌موو ژماره‌كان به‌رز بوونه‌وه.
گوتیشی: له حه‌وت رۆژی رابردوو ژماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رز بوونه‌ته‌وه و %40 ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه. هه‌موو ژماره‌كان له سه‌رووی 1400 حاڵه‌ت زیاتره و له %16ی تووشبووانیش مردوون. ئه‌گه‌ر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ره‌وشه‌كه به‌و جۆره بێت و ئاستی تووشبوون به‌رز بێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌دهه‌م ئیسماعیل گوتی: ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت حكومه‌ت هیچی نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه، حكومه‌ت بڕیاری باشی ده‌ركردووه. كێشه‌كه له خه‌ڵكه. كاتێك حكومه‌ت رێكار ده‌رده‌كات، خه‌ڵك جێبه‌جێی ناكات، ئاماره‌كان په‌ره ده‌ستێنن و هێشتاش ده‌رفه‌ت له پێشه بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه.
نوێنه‌ری ته‌ندروستی جیهانی له عێراق له باره‌ی رێكار و بڕیاره‌كانی خۆپارێزی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببوه مۆدێلێك نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ جیهان. رێكاره‌كانی زۆر جوان گرتنه به‌ر و پێشوه‌خته بوون. كه‌ره‌نتینه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕاوه‌ی كرد. شتی باشی كرد. رۆژانه تێستی زۆر زیاتری له عێراق ده‌كرد. ژماره‌ی تێسته‌كان %50 بوون و زۆر باش بوون. ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی تێست بووه له عێراق كراوه. به‌دوای كه‌یسه‌كاندا ده‌چوون و به‌ركه‌وتووه‌كانی كه‌ره‌نتینه ده‌كرد. بۆیه زانیمان و ده‌ریشكه‌وت، كه ژماره‌كان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه زۆر كه‌م بوون و هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و رێكاره باشانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بوون و ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئارادابوو. خۆم دوو هه‌فته پێش ره‌مه‌زان سه‌ردانی هه‌رێمم كرد و بینیم به هۆی گوشاری ئابوورییه‌وه تا راده‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كانی هه‌ڵگرت.
روونیشیكرده‌وه، له داواكردنی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بێ به‌ش نه‌كراوه و گوتی: به دڵنیاییه‌وه هه‌موو پێشنیازێك كه نووسیومانه بۆ ته‌ندروستی جیهانی و بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی و پێداویستییه‌كانی دیكه، ئاماژه‌مان پێكردووه و هه‌رێمی كوردستان له سه‌نته‌ری داواكارییه‌كانی ئێمه بووه و پشكی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت: راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن، به دڵنیاییه‌وه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت درووستن و كێشه‌كه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانه. له رووی ئاسایش و ته‌ندروستییه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه گرنگه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌مان راگه‌یاند، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ته‌نیا له نێوان پارێزگاكان بێت و ده‌بێت خه‌ڵك رێگه‌یان پێ نه‌درێت كۆببنه‌وه و ده‌بێت ناچار بكرێن ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كار بهێنن. ئاهه‌نگ و پرسه قه‌ده‌غه بكرێت. ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا بدرێن، كه سه‌رپێچی بڕیار و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.